سەرەخۆشی

12:31 - 2025-04-30
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، لە پەیامێكدا هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی تەحسین عەبدوڵڵا رادەگەیەنێت، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری تەحسین عەبدوڵڵا 
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (تەحسین عەبدوڵڵا)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستەدەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریی هەموولایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ
برای بەڕێزمان رۆژنامەنووس كاك تەها عەبدوڵڵا
بەبیستنی كۆچی دوایی كاك تەحسینی براتان، دڵتەنگ بووین. پرسەو سەرەخۆشی لەخۆتان و لەڕێگەی ئێوەشەوە لە كەسوكاری بەڕێزتان دەكەین. خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین و داواكارین لە یەزدانی مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوریی بە ئێوەش بدات.
مەكتەبی راگەیاندن و هوشیاری

بابەتە پەیوەندیدارەکان