لە میدیای ئێرانییەوە

ئێران و ئەمریكا رێكکەوتوون

12:48 - 2025-04-16
جیهان
47 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێک کە رۆژنامەی (ئیعتیماد) بڵاویکردۆتەوە، ماشەڵڵا شەمسولواعیزین» نووسەر و چاودێری سیاسیی ئێران، رایگەیاند: ئێران و ئەمریكا رێكەوتوون، چونكە ئێران دەڵێت «ئێمە بەدوای چەكی ئەتۆمییەوە نیین و مەبەستی ئەمریكاش هەر ئەوەیە و هەردوولا رێككەوتوون»
راشیگەیاندووە: ترەمپ پێویستی بە سەركەوتنێكی سیاسی هەیە و دەتوانین بڵێین «ترەمپ زیاتر ویستی رێککەوتنی هەیە وەک لە ئێران»، هەروەها دەڵێت «رێكکەوتنی نێوان تاران و واشنتن نەك هەر بە قازانجی ئەو دوو وڵاتەیە، بەڵكو بە قازانجی وڵاتانی ناوچەكە و بەتایبەتی عیراق و یەمەن و لوبنان و فەلەستینیشە.

ئا/ وەفا رۆستەمی 

بابەتە پەیوەندیدارەکان