رافائێل گرۆسی: ئێران دوور نییە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی

12:53 - 2025-04-17
جیهان
73 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، هۆشداریدەدات کە ئێران نزیکە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆمۆند ی فەرەنسی، رافائێل گرۆسی رایگەیاندووە، ئەو پرسە وەکو یاری کۆکردنەوەی وێنەکانە، ئێران پارچەکانی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، دەتوان هەرکاتێک بیانەوێ پێکییەوە بنێنەوە.

گرۆسی ئەوەشی خستووەتەروو، هێشتا هیوا ماوە بۆ نەگەیشتن بەو قۆناغە، بەڵام دانی بەوەشدا ناوە، کە ئێران دوور نییە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.

راشیگەیاندووە، تەنیا ئەوە بەس نییە کە ئێران بە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بڵێت چەکی ئەتۆمیمان نییه، بەڵکو دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی.

ئەو لێدوانەی رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، پێش گەیشتنی بۆ تاران و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران دێت، کە دوێنێ چوارشەممە گەیشتە تاران و لەگەڵ عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان