جانتای وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دزرا

12:22 - 2025-04-22
جیهان
94 جار خوێندراوەتەوە

لە یەكێك لە خواردنگەكانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، جانتای وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە دەدزرێت كە جگە لە پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری بڕێك پارەشی تیابووە.
كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە لە یەكێك لە خواردنگەكانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، جانتای دەستیی خاتوو كریستی نویم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دزرا.
بەپێی كەناڵەكە، جانتاكە، مۆڵەتی شۆفێری و پاسپۆرت و باجی تایبەتی چوونە ناو وەزارەت و كلیلی ماڵەكەی و هەندێك چەكی بانكیی پڕنەكراوە و ماكیاج لەگەڵ بڕی سێ هەزار دۆلاری تێدابووە.
لەو بارەیەوە راگەیاندنی وەزارەتەكە دەڵێت، خاتوونی وەزیر خوانێكی نانخواردنی ئێوارەی بۆ خێزانەكەی رێكخستووە بۆ مناڵ و نەوەكانی، پارەكەشی بۆ خەرجیی خوانەكە لە جانتاكەدا بووە كە لێی دزراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان