خانەقین

10:38 - 2025-04-24
هەمەرەنگ
33 جار خوێندراوەتەوە

چاپی یەكەمی كتێبی خانەقین – بیرەوەری منداڵی و مێردمنداڵی و گەنجی بڵاوکرایەوە، كە وەلید سەعید رەشید بە زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی (خانقین – ذكریات الطفولة والصبا والشباب) نووسیویەتی، ئەم كتێبە گێڕانەوەی ژیانی نووسەرە لە ساڵانی (1949 - 1971) لە شاری خانەقین و بەشێكی زۆر لە رووداو و بەسەرهاتەكانی ئەو ساڵانە وەكو بیروەری و مێژوو دەگێڕێتەوە. نووسەر لە پێشەكی كتیبەكەیدا باس لەوە دەكات، كە ئەم كتێبەی وەكو وەفایەك بۆ شاری خانەقین نووسیوە، چونكە ئەو شارە خۆشەویستییەكی زۆری پێبەخشیوە.
كتێبەكە دامــــــەزراوەی (ئەبجەد) بۆ وەرگێڕان و بڵاوكردنەوە، ساڵی 2025دا لە بابل چاپیكردووە و جگە لە بەرگێكی جوان كە بە وێنەیەكی دێرینی پردی ئەڵوەن رازاوەتەوە، 251 لاپەڕەی قەبارە مامناوەندیشی لەخۆ گرتووە.
ئا: كوردەوان محەمەد سەعید

بابەتە پەیوەندیدارەکان