وەزارەتی تەندروستی : هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێم بوونی نییە

06:46 - 2025-04-28
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا حاڵەتێکی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە هەرێم هەبوو، بۆ دڵنیابوونەوە پشکنینی تەواوی بۆ کراو و سەرجەم ئەنجامەکانی نێگەتیڤ بوون، بۆیە دەتوانین بڵێین هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێم بوونی نییە.

وتیشی، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ترسناکی گواستراوەیە، هیچ سنوورێکیش بۆ گواستنەوەی نییە، رێژەی مردن تێیدا بەرزە، بۆیە بە توندی چاودێریی دۆخەکە دەکەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان