نرخی نەوت گەیشتە خوار 60 دۆلار

12:10 - 2025-05-05
جیهان
32 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵدا دابەزی و نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە خوار 60 دۆلار

ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 3.5% دابەزی و گەیشتە 59 دۆلار و 17 سەنت، نرخی نەوتی تەكساسیش 3.8% دابەزی و گەیشتە 56 دۆلار و 8 سەنت.

ئەوە یەكەمین جارە لەماوەی چوار ساڵ و نیودا نرخی نەوت بگاتە خوار 60 دۆلار، دابەزینی نرخەكەش دوای ئەوە بوو كە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا خێرا دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان