ئاوەدانكردنەوەی شەنگال پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی نیشتمانییە

11:30 - 2025-05-06
عیراق
95 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە وەفدێكی لیژنەی هەماهەنگیی پێكهاتەی نیشتمانی و هێزەكانی شنگال بە سەرۆكایەتیی داود جوندی شێخ كالۆ، كرد و هەڵوێستی قارەمانانە و قوربانیدانی دانیشتوانی شارەكەی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا، بەرزنرخاند.
سەبارەت بە دۆخی سنوورەكەش، سەرۆك كۆمار، تەئكیدی لەسەر پەلەكردن لە ئاوەدانكردنەوە و سەرپێخستنەوەی ژێرخان و هەوڵی هاوبەشی نیشتمانی بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاریی بە شنگال، كردەوە و رایگەیاند: لیژنەی سەرۆكایەتیی كۆمار چاودێریی دۆخی ئاوارەكان دەكات بۆ باشكردنی ژیانیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی لەناوچەكەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان