فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك كاردەكات بۆ باشكردنی دۆخی كارەبا بەتایبەتی بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ و جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەكەش تەئكیددەكاتەوە كە هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییان دەستپێكردووە و چەندین هەنگاوی دیكەش دەگرنەبەر.
ئەندازیار دانیاڵ هەمەوەندی جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هەموو ئامادەكارییەك دەكەن بۆ باشكردنی دۆخی كارەبا بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا و پارێزگاریش هەموو پاڵپشتییەكی بۆ راگەیاندوون، وتیشی: یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی پارێزگاری شارەكەمان ئەوەیە رایسپاردووین پەلەبكرێت لە تەواوكردنی رووناككردنەوەی سەر شەقامەكان، داواشیكردووە كێشەكانی هاووڵاتیان بەپەلە چارەسەربكرێن.
هێمن ئەحمەد