هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر یەکەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

06:10 - 2025-05-06
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، رۆژی پێنجشەممە 8ی ئایاری 2025، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4ی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان