پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان پتەو بکرێت

01:19 - 2025-05-07
عیراق
109 جار خوێندراوەتەوە
دیداری خانمی یەکەمی عیراق و د.شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لەگەڵ د.شێخ مورشید مەعشوق خەزنەوی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و نیشتمانیی رۆژئاوا - سوریا، کۆبووەوە و باسیان لە گرنگیی یەکڕیزیی و کاری دەستەجەمعی کرد بۆ خزمەتی گەلەکەمان و زامنی دواڕۆژێکی دادپەروەرانە. لەدیدارەکەدا شێخ مورشید تێڕوانینەکانی خۆی خستەڕوو دەربارەی دۆخی سوریا، هەروەها باسیان لە پێویستیی پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کرد و  خانمی یەکەمی عیراق پابەندبوونی خۆی بۆ شێخ مورشید دووپاتکردەوە کە دەنگی گەلەکەمان  بەئاستەکانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بگەیەنین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان