خوێندکارانی 40 وڵات بۆ خوێندن دێنە عیراق

11:06 - 2025-05-08
عیراق
104 جار خوێندراوەتەوە

نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق دەڵێت «لە 40 وڵاتی جیهانەوە خوێندکار بۆ خوێندنی باڵا هاتوونەتە عیراق، ئەوەش مانای وایە سیستمی خوێندن لە وڵاتدا گەشەیکردووە».
ئەو وەزیرە لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رەسمیی عیراق رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجارە زۆرینەی زانکۆکان توانیویانە بچنەنێو ریزبەندیی جیهانیی زانکۆکانەوە، کە ئەوەش دەستکەوتێکی بێ پێشینەیە لە مێژووی وەزارەتدا، چونکە لەرابردوودا ئەو ژمارە زۆرە نەچوونەتە ریزبەندییەکەوە.
بەوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، پێشکەوتنی زانکۆکان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ هاتنی زیاتر لە سێ هەزار خوێندکاری بیانی لە 40 وڵاتەوە بۆئەوەی لە عیراقدا بخوێنن.
ئەو هەزاران خوێندکارە بیانییە، لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی و ئەفریقییەوە هاتوون و لەچوارچێوەی دەستپێشخەرییەکدا لەژێر ناوی «لە عیراق بخوێنە» پەیوەندییان بە زانکۆکانەوە کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان