رفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی حزبی ئەرکە گەورەکانی کوردایەتییە

08:19 - 2025-05-12
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی

هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ هەڤاڵانی بۆردی پشتیوانی کۆبووەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی هەڤاڵ حاجی مەسیفی، لێپرسراوی بۆردی پشتیوانیی (ی.ن.ک) و هەڤاڵەکانی کرد و هەوڵەکانیانی بەپێزانینەوە نرخاند. 
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا باسی لە چوارچێوەی رێوشوێنەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان کرد بەو جۆرەی ئەركە هەنوویەکان دەیخوازێت و ئەرکەکانی ئێستا و داهاتووی لە ئۆرگانە جیاوازەکاندا بەپێوسیتیەکی گرنگ و ئێستایی وەسفکرد.
لەوبارەیەوە هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا وتی:«یەکێتی حزبی ئەرکە گەورەکانی کوردایەتییە و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی و نەتەوەیی لەسەر شانە».
جێگری سەرۆکی یەکێتی لە میانی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لەم قۆناغەدا ئەرکەکانی یەکێتی لەناو پرۆسەی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەکەدا مێژوویی و گرنگە و وتی:« بە کلتوری سەرۆک مام جەلال و بەئەدەبیاتی دەوڵەمەندی لە رەوتی قۆناغی داهاتوودا یەکێتی و کوردایەتی پایەدارتر بکەین».
هەڤاڵانی بۆردی پشتیوانی بەگرنگی و پەرۆشییەوە باسیان لە رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان کرد و بە گفتوگۆی هەڤاڵانە و یەکێتیانە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی هیوای خواست سوود لە سەرمایەی مێژوویی پڕ شانازیی یەکێتی وەربگرین و وەفاداری خەبات و تێکۆشانەکان بین و لەوبارەیەوە وتی: «هەتا لە قۆناغەکانی ئایندەشدا هەر یەکێتییەکەی کۆمەڵانی خەڵک و پێشڕەوی کوردایەتی بین».

بابەتە پەیوەندیدارەکان