بینای سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کرایەوە

11:49 - 2025-05-13
کوردستان
16 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ لە سلێمانی، بینای نوێی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان، لقی سلێمانی کرایەوە. 
لەوبارەیەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق کە ئامادەی رێوڕەسمەکە بوو رایگەیاند: کردنەوەی بینای نوێی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان، لقی سلێمانی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانیی پەرستاران و هەموو ئەوانەی لە بواری تەندروستیدا کاردەکەن و رۆژانە خزمەتی کۆمەڵگەکەمان دەکەن. هەروەها پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی پەرستارانی لێکردن و وتی: ئەوان دڵی سیستمی تەندروستین و لە دۆخە سەختەکاندا بەهێز و خۆڕاگریی و سۆزەوە چاودێریمان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد بەهەموو پەرستارەکانی عیراق دەڵێم: سوپاس بۆ ئێوە، شایستەی رێز و پشتیوانی و باشترکردنی دۆخی کارن، هەموو کات پشتیوانتان دەبم.

بابەتە پەیوەندیدارەکان