گەشتەکەی ترەمپ بۆ کەنداو دەستیپێکرد

01:04 - 2025-05-13
جیهان
38 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گەشتێکی چەند رۆژەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو، گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە و رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی لوتکەی لەگەڵ سەرۆکی وڵاتانی کەنداودا دەبێت.
 فڕۆکەکەی ترەمپ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی مەلیک خالید لە ریاز نیشتەوە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەوە پێشوازی لێکرا.
گەشتەکەی ترەمپ تاوەکو 16ی مانگ بەردەوام دەبێت. لە وێستگەی یەکەمی سەردانەکەیدا ماوەى دوو رۆژ لە سعودیە دەمێنێتەوە، پاشان دەچێتە قەتەر و ئیمارات.
سەردانەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێتە یەکەم گەشتی رەسمیی ترەمپ بۆ دەرەوەی وڵات لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا.
گەشتەکەی ترەمپ بۆ وڵاتانی کەنداوی دەوڵەمەند بە نەوت، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیانە بەتایبەتیی پەیوەندییە بازرگانیییەکان و بڕیارە ترەمپ رێککەوتنی ترلیۆن دۆلاری لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە واژۆ بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان