خولی سێهه‌می فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بی گه‌رمیان – كه‌ركوك مانگی ته‌مموزی داهاتوو به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیب و نووسه‌ر و شاعیر و ره‌خنه‌گران به‌ڕێوده‌چێت.
ئه‌سوه‌د فایه‌ق سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه به دوالاپه‌ڕه‌ی وت: فێستیڤاڵه‌كه به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد، له‌وانه نووسه‌ر ساڵح حه‌یدۆ له باكووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات كه خاوه‌نی 90 كتێبی چاپكراوه، هه‌روه‌ها گروپێكی میوزیك و گۆرانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
وتیشی: له فێستیڤاڵەکەدا دوو نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند خه‌ڵات ده‌كرێن.
ئه‌سوه‌د فایه‌ق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی ئاسۆ مامه‌ند سه‌رپەرشتیاری كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دینی (ی.ن.ك) كرد كه ئاماده‌یی خۆی بۆ پشتیوانیكردن له فێستیڤاڵەکە ده‌ربڕیوه.
رزگار كه‌ركوكی