محەمەد عەبدولڕەحمان
شەهیدی نەمر عومەر كەریم فەتاح، لەدایكبووی ساڵی 1962ی بنەماڵەیەكی ناودار و تێكۆشەری عەشیرەتی نەورۆڵیی گوندی خێڵی حەمەی شارەزوورە.
تەنیا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە لە گوندەكەی خۆی.
ساڵی 1982 پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشمانیی كوردستانەوە.
لە كارەساتی كیمیابارانەكەی هەڵەبجەدا كوڕێك و دووبرای و سێ برازای و دوو براژنی شەهیدبوون و خۆشی بەسەختی بریندار بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەمسا، لە ساڵی 1989دا گەڕاوەتەوە و بووە بە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی 117ی باڵانبۆ، بەشداریی راپەڕین و ئازادكردنی كوردستانی كردووە.
بەداخەوە، رۆژی 14/7/1991، شەهیدكرا.