پەیامێک لە وتەبێژی یەکێتییەوە لەبارەی ئەو رووداوەی تووشی حەوت کرێکاری پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر هات

06:32 - 2025-06-02
کوردستان
99 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 02/06/2025 لە کاتێکدا چەند کرێکارێک لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر کاریان دەکرد کە ژمارەیان (7) حەوت کرێکار بووە، بەهۆی داڕمانی بەشێک لە چاڵی بۆڕییەکان کەوتنە ژێر خۆڵەوە بەداخەوە یەکێک لە کرێکارەکان بە هۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە گیانی لەدەستداوە، بەو بۆنەیەوە هاوخەمی خۆمان بۆ گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە دەردەبڕین و لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت، هاوکات هیوای باشتربوونی باری تەندروستی بۆ کرێکارەکانی تر دەخوازین، جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە تیمە فریاگوزارییە تەندروستییەکانیش بکەین کە بەشێوەیەکی خێرا بەهانای کرێکارەکانەوە چوون و کاری پێویستیان بۆ ئەنجام دان لەپێناوی رزگارکردنیان.
هاوکات داواکارین لە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان رێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ سەلامەتی و پاراستنی گیانی کرێکاران و ئەندازیارانی پرۆژەکان.
 
سەعدی ئەحمەد پیرە 
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان