ئا: كوردستانی نوێ، هه‌ولێر
به‌شێك له زیو فرۆشان له شاری هه‌ولێر، پێشبینی ده‌كه‌ن به‌هۆی گرانبوونی نرخی زێڕ، خواست له‌سه‌ر زیو زیاتر ده‌بێت، ئاماژه بهوهشدهكهن، هه‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره وایكردووه نرخی زیو به‌راورد به ساڵی رابردوو بۆ دوو هێنده به‌رزبێته‌وه.
مه‌حموود ئه‌حمه‌د وه‌ك یه‌كێك له خاوه‌ن دوكانه‌كانی فرۆشتنی زیو له شاری هه‌ولێر به كوردستانی نوێی راگه‌یاند: له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، خواست له‌سه‌ر زیو له هه‌ولێر زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به ساڵانی رابردوو به‌رزبێته‌وه.
وتیشی: ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا نرخی یه‌ك كیلۆ زیو نزیكه‌ی 600 دۆلار بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و نرخه بۆ 1100 دۆلار به‌رزبۆته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت زیاتریش بهرزبێتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێشتر جیاوازی نرخی زێڕ له‌گه‌ڵ زیو ئه‌ونده زۆر نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواستی زێڕ زیادیكردووه و بوو به بازرگانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، جیاوازییه‌كه زۆره، به‌جۆرێك نرخی زێڕ 100 به‌رامبه‌ر نرخی زیوه.
ئاسۆ ره‌مه‌زان، دوكاندارێكی دیكه‌ی فرۆشتنی زیوه له هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ڵێت: له‌كاتی ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان روو له دوكانه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كڕینی زیو، به‌تایبه‌تی كوڕان زیاتر حه‌ز به‌و خشڵه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ندێكیان هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا حه‌ز به جوانكاری خهشڵی سپی ده‌كه‌ن، له زۆر وڵاتیش به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی توانای داراییان سنورداره خواستی زیو له زێڕ زیاتره.
ئاشكراشیكرد: ئه‌وه‌ی له زێڕ دروست ده‌كرێت، مه‌رج نییه له زیو‌یش دروست بكرێت، هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌شی له‌نێوانیان جۆره‌كانی بازن و ملوانه‌كه و ئه‌نگوستیله‌یه به هه‌موو جۆرهكانییهوهیه، بۆیه كه‌سانێك هه‌ن به‌لایانه‌وه گرنگ نییه زێر بكڕن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه مه‌به‌ستێكی ئابوورییان هه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: زۆر له هاوسه‌ره‌كان كاتێك بۆ كڕینی خشڵ دێن، توانای داراییان زۆر كه‌مه و ناتوانن وه‌كو پێویست زێڕ بكڕن، به‌ڵام به‌هۆی چاولێكه‌ریی و دانانی مه‌رجی زیاتر، ده‌بێت كچه‌كه‌ی ئه‌وانیش زێڕی بۆ بكرێت، ئینجا گرنگ نییه ئه‌و كه‌سه هه‌یه‌تی یان قه‌رز ده‌كات.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد: ئه‌گه‌ر نرخی زێڕ به‌مجۆره له به‌رزی بمێنێته‌وه، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ین، مه‌رجی زێڕ له‌نێوان كه‌سوكاری كچان و كوڕان له‌كاتی هاوسه‌رگیری نه‌مێنێت، به‌ڵكو په‌نا بۆ جوانكارییه‌كی دیكه ده‌بن، كه بێگومان داوای زێڕ و زیو ده‌بێت.