ئینســـــــتتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوكردنەوە نوێترین بەرهەمی خۆی بــــــــە ناوی (هـــۆڵۆكۆست و تاوانی ئەنفال) لە نووسینی تەها سلێمان بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاوكردەوە.
نووسەر لە كتێبەكەیدا نووسیویەتی، تاوانی هۆلۆكۆست لەسەر دەستی نازییەكان لە دژی جووەكان و تاوانی ئەنفال لەسەر دەستی حكومەتی بەعس لە دژی كورد كرا، دوو تاوان لە دوو شوێنی جیاواز، لە دوو كاتی جیاواز، لەسەر دەستی دوو دەسەڵاتی جیاواز، دوو جیهانبینی و فەلسەفەی جیاواز، بەڵام یەك ئامانجی هاوبەش، ئەویش كۆمەڵكوژی و قڕكردنی نەتەوەیەك، یەكەمیان تاوانی هۆلۆكۆست لە دژی نەتەوەی جووەكان و دووەمیان ئەنفال لە دژی كورد.
جەواد حەیدەری