فرانس پرێس: 163 کۆچەر لە دەریای ناوەڕاستدا رزگارکران

02:51 - 2025-06-09
جیهان
45 جار خوێندراوەتەوە

هێزێکی ناحکومیی ئیسپانی ناسراو بە هێزی کراوە  163 کۆچەریان لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاستدا رزگارکرد کە 54 یان لەسەر سەکۆیەکی دەرهێنانی نەوت بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس، کۆچەرەکان لە سەر بەلەمێکی بچووک لە لیبیاوە هاتوون و بۆماوەی سێ رۆژ بوو لەسەر سەکۆیەکی دەرهێنانی نەوت گیریان خواردبوو، لەو ماوەیەشدا ژنە کۆچەرێک لەوێ منداڵی بووە.

ئەو هێزە ئیسپانی ئەوەشی ئاشکراکردووە، ژنەکە رۆژی هەینی رابردوو منداڵێکی کوڕی بووە و چەند رۆژێک پێشتریش ژنێکی دیکەی کۆچەر منداڵێکی بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان