بۆ کۆچی دوایی دایکی، سەرۆک بافڵ پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ جەمال عەلی مینا کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
برای بەڕێزم کاک جەمال عەلی مینا
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو شەوکەت محەمەد رەسوڵ، دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان