ئەگەری هێرشی روسیا بۆسەر ناتۆ هەیە

10:56 - 2025-06-10
جیهان
77 جار خوێندراوەتەوە

ناتۆ پێشبینی دەكات لە سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا روسیا هێرش بكاتە سەریان.

 مارك روتە، سكرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ رایگەیاند، رەنگە روسیا لە ماوەی سێ بۆ پێنج ساڵدا هێرش بكاتە سەر ناتۆ و هاوپەیمانییەكەشیان خۆی بۆ ئەو هێرشە ئامادە دەكات.

راشیگەیاندووە، سەرباری ئەوەی توانای ئابووریی روسیا 25 هێندەی ئابووریی ناتۆ كەمترە، بەڵام چوار هێندەی ناتۆ چەك و تەقەمەنی بەرهەمدەهێنێت. 

سکرتێری گشتی پەیمانی ناتۆ دەڵێت، لە ئێستادا روسیا ناتوانێت هێرش بكاتە سەر ناتۆ، بەڵام لەماوەی سێ بۆ پێنج ساڵی دیكەدا دەتوانێت و داواشی لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەكە كرد ئامادەكاری بكەن و سیستمی بەرگری ئاسمانی و بەرهەمهێنانی تانك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و چەك و تەقەمەنی زیاتر بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان