وەزارەتی کارەبا: یەک ملیار و 400 ملیۆن دینار بۆ هاووڵاتییان دەگەڕێنینەوە

08:40 - 2025-06-10
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی ملیارێک و 400 ملیۆن دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی بەشێکن لە پڕۆژەی رووناکی و زیاتر لە 60 هەزار خێزان سوودمەند دەبن لەو پارەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم ، بڕی 1.4 ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی كە بەشێكن لە پڕۆژەی رووناكی و لە ئەنجامی ئەمەشدا، زیاتر لە 60 هەزار خێزان كە كارەبای 24 سەعاتییان هەیە سوودمەنددەبن لەو بڕە پارەیەی حكومەت دەیگەڕێنێتەوە كە بەشێوەی كرێدت (رصید) بۆ پسووڵەكانی مانگی پێنج بەمشێوەیەش بە تێكڕا، هەریەكێك لەم ماڵانە تا 20 هەزار دینار بە‌شێوەی كرێدت لەسەر پسووڵەكانیان وەردەگرنەوە، هەندێك گەڕەك هەن كە ماڵەكانیان بە تێكڕا تا نزیكەی 80 هەزار دیناریش وەردەگرنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان