دڵشاد عەبدوڵڵا
كه‌مێك پیری به منه‌وه دیاره
كه‌مێك نه‌خۆشی به تۆوه دیاره
به هه‌ردووكمان وه‌ك ژه‌نینی پارچه مۆسیقایه‌ك
له كۆتاییدا هێور ده‌بێته‌وه.
هه‌موو شتێك پێویستی به چه‌ند ساتێكی هێمنه
دوای هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وە.
كانفاس وه‌ك برین له‌به‌رده‌متدا كراوه‌یه،
ناته‌وێ ئازاری بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كولێته‌وه.
كاغه‌زی سپی له‌به‌ر ده‌ممدا
ناوێرم لێی نزیك ببمه‌وه،
له وشه‌یه‌كی ناخۆش ده‌ترسم
بخزێته رسته‌كانمه‌وه.
جێ شفره‌ی ده‌ستت ده‌بینم به‌سه‌ر تابلۆوه پشوی سوار
تێده‌گه‌م گرفتێك له هه‌ناسه‌تدایه، نه‌ك له هێزی ده‌ربڕین
جێ پێیه‌كانت ده‌بینم شڵه‌ژاو، به‌سه‌ر قوماشی سپیه‌وه
تێده‌گه‌م سه‌ره‌تای سه‌فه‌رته
بۆ شوێنێك ترسی نه‌گه‌ڕانه‌وه دایگرتووی.
چاو ده‌گێڕم له به‌ر ده‌می خۆم
بۆ شتێك ده‌گه‌ڕێم خۆمی پێوه خه‌ریك بكه‌م
هونه‌ری شیعر فریام ده‌كه‌وێ، ده‌گه‌ڕێ به‌دوای ده‌رماندا
له تاقیگه‌ی كیمیاگه‌ر و له ده‌رمانخانه‌ی گه‌وره‌ی خوادا.
جێ جه‌سته‌ی شه‌كه‌ت ده‌بینم، به‌سه‌ر تابلۆی ته‌واو نه‌كراو
تێده‌گه‌م خۆت خستۆته ناو ره‌نگه‌وه، كه شفره دادی نه‌دا
وتت، با ره‌نگه‌كان زیندووبن له مندا
دڵگیر مه‌به، من هه‌ردووكتانم مه‌به‌سته.
جێ رۆحت ده‌بینم وه‌ك سـێبهر ده‌كشێ
به‌و نیازه‌ی تابلۆ ته‌واو نه‌كراوه‌كه، له‌گه‌ڵ خۆی ببا
له‌وێ به به‌ر چاوی خوداوه ته‌واوی بكا
كه‌چی ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین
لێره به‌به‌ر چاوی دنیاوه
ته‌واوی بكه‌ی.
ستۆدیۆكه‌ت چه‌ند مانگه داخراوه
چۆله‌كه فێربوون ده‌چنه ژووره‌وه، كوكوختی هه‌روه‌ها
دەندووك له تیوبی سه‌ر كراوه ده‌ده‌ن،
پشیله‌یه‌كیش فێربووه زمانیان پێدا دەهێنێ، تامیان خۆشه!
تیشكی خۆر هه‌موو به‌یانییه‌ك
به‌و په‌ڕی خۆشییه‌وه له‌و شوێنه ده‌چه‌مێته‌وه
كه تۆ تێیدا ده‌نووشتایه‌وه سه‌ر تابلۆ،
ئه‌و شوێنه‌ت ماچ ده‌كرد کە له چاوی كچه‌كه‌ت ده‌چێ،
كاتێكیش ئێواره كه ده‌گه‌ڕێته‌وه،
ره‌نگێكی تۆش له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات بۆ ئاسمان
ناوی ناوه ره‌نگی حه‌فته‌م!
چۆله‌كه هه‌ر زوو ده‌یناسنه‌وه، هه‌روه‌ها كوكوختی و پشیله‌كه،
ئیفاده‌یان له‌سه‌ر كاغه‌زی به‌رده‌مم ده‌نووسمه‌وه.
شوێنێكی به‌تاڵ ماوه‌ته‌وه
له‌ناو ئه‌لبوومی تابلۆكان، شوێنی ئه‌و ڕه‌نگه‌یه
خۆر بۆ هه‌موو شوێنێك ده‌یبا
له‌وم بیستووه كوێریش ته‌ماشای بكا، چاك ده‌بێته‌وه.
چی تر بنووسم ئه‌ی جمكی شیعرم، ئه‌ی هاوڕێم!
ئێستا لە کوێی لە ئەندێشە و خەیاڵی کام تابلۆدای
کەریم دەشتی