رێکخراوی ئۆکسفامی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە، تا ساڵی 2050 دابینکردنی ئاو لە عیراق بەرێژەی 30% کەمدەبێتەوە و گوندنشینان زەرەرمەندی یەکەم دەبن.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، عیراق پێنجەم وڵاتی زەرەرمەندە لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاو راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ دادەنێت، کە 91%ی پشتی بە ئاودێری بەستووە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێتەبەر، تا 2030 بۆشایی نێوان خواست و پێداویستیی ئاو دەگاتە 10.9 ملیار مەتر سێجا.