قوباد تاڵەبانی: تۆ تەنها دایکێکی مەزن نیت، بەڵکو سەرچاوەیەکی بەردەوامی خۆشەویستی و ئازایەتیت

06:01 - 2025-06-12
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی لە رۆژی لەدایکبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دا ئەم وێنەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: 

پیرۆزە ڕۆژی لەدایکبوون لە دایکی خۆشەویستم، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد.

هێز و ئیرادەی تۆ دایە گیان هەمیشە ئیلهام بەخشبووە بۆ ئێمە.
بۆ من، تۆ تەنها دایکێکی مەزن نیت، بەڵکو سەرچاوەیەکی بەردەوامی خۆشەویستی و ئازایەتیت.
سوپاس بۆ هەموو ماندوبوون و قوربانی دانت بۆ گەلەکەت، بۆ منداڵانی کوردستان، بۆ هونەر، بۆ پاراستنی کلتوورەکەمان. تۆ نەوەیەکت دروست کردووە کە خۆشەویستییان بۆ هونەر و کلتوور و سینەما و خزمەتکردنی کوردستان هەیە.
سوپاس بۆ بەشداریت لە مێژووی کوردستان و یارمەتیدان لە دروستکردنی داهاتووەکەی.
پیرۆزە ڕۆژی لەدایکبوونت دایە گیان..

بابەتە پەیوەندیدارەکان