بەڕێزان/ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
کەسوکار و خانەوادەی کۆچکردووی بەڕێز کەریم شنگالی
بۆ کۆچی دوایی بەڕێز کەریم شنگالی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری ناوخۆی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین. بەداخەوە بۆ ئەم ناخۆشی و مەرگەساتە.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٠-٦-٢٠٢٥