بیبلیۆگرافیای کتێبی کوردی منداڵان، لەسەرەتاوە تا 1986

10:23 - 2025-06-12
ئەدەب و هونەر
344 جار خوێندراوەتەوە

رەفیق ساڵح 



* لە گەڕاندنەوەماندا لە شاری وان-ی باکووری کوردستانەوە بۆ سلێمانی، ناوی چەندان کتێبی کوردییم سەبارەت بە منداڵان، بۆ خاتوو کەژال ئەحمەد، خستەڕوو تا بۆ بابەتێک کە بە نیاز بوو بینووسێ، سوودی لێ‌ببینێت. پاش بڵاوبوونەوەی لە ژمارە 9419ی  رۆژی 22/5/2025دا، بینیم لیستەکە پێویستی بە دەوڵەمەندکردنی زیاترە. لەبەرئەوە بە باشمزانی لیستێکی دوورودرێژ ئامادەبکەم و ئەم لیستە بخەمە بەردیدەی خوێنەرانی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ، ئەمەیش ناوی کتێبەکان و ساڵی چاپکردنیانە:. لیستی ئەو کتێبە کوردییانەی سەبارەت بە مناڵانن وەک: (شیعر، چیرۆک، پەروەردە و فێرکردن) لە سەرەتاوە تا ساڵی 1986:
 1.دیاریا ژبۆ خۆرتێ کوردان (کیلا خوندنی- ئەلفبا)، ژماڵا هەکاریان: عەبدولڕەحیم رەحمی، زنجیرە 2,3 ئەستەنبووڵ، 15ی ئۆغستۆس و 20ی تشرینی دووەم 1336/ 1919، 2ل. 
2.ئەوەڵەمین قیرائەتی کوردی، نووسراوە بە واسیتەی محەمەد زەکی ئەفەندی و میرزا محەمەد باشقە، موعەللیمانی مەکتەبی حکومەت لە سولەیمانییە، تەرتیب‌کراوە بە واسیتەی مێجەر ئی، بی، سون، و دەبلیوو. جەی. فاررێل، نەشرکراوە بە واسیتەی دائیرەی مەعاریفی بەغدا، چ. حکومەت، بەغداد،  1336/1920، 18×20سم، 30ل.
3.گۆرانی، لەسەر فەرمانی موتەصەڕیف و موفەتیشی ئیداری لەچاپدراوە، چ. بەلەدییە، سلێمانی، 1925، 18×12سم، 15ل.
4.ئەحمەدی، شێخ مارفی نۆدێ (1753- 1837ز)، فەرهەنگێکی عەرەبی- کوردییە. دانەر بەناوی ئەحمەدی کوڕیەوە دایناوە، چ. زاری کرمانجی، چ. رواندز 1927 ، 20×14سم، 18ل.
5.کەڵەکۆک، عیسا عەلی، چ. زاری کرمانجی، رواندز 1927، 15ل؛ چاپی دووەم، چ. کوردستان، 1962، 22ل؛ چاپی سێیەم، چ. کوردستان، 1973، 22ل.
6.خۆشی و ترشی، حوسێن حوزنی موکریانی، چ. زاری کرمانجی، رواندز، 1346ک/1928ز، 22 ×14سم، 17ل؛ چاپی دووەم، چ. کوردستان، 1974، 18ل.
7. بەیرەقا سۆر، حاجی جندی، چەند سروودێکە بۆ  پۆلی یەکەم دانراوە، چ. رواندز، 1932، 105ل.
8. عەمری تازە، حاجی جندی، چ. رواندز، 1932، 58ل.
9. کگۆر، ئەمین عەڤداڵ  و حاجی جندی لە ئەرمەنییەوە کردوویانە بە کوردی، چ. رواندز، 1932، 40ل.
10. خانووی تازە، کامیل گەیلانی، شاکر فەتاح کردوویە بە کوردی، چ. ژیان، سلێمانی، 1933، 20ل.
11. شەوقا سپی، نووری، چ. رواندز، 1934، 63ل.
12. چیرۆک بۆ مناڵان، کامل گەیلانی، وەرگێڕ: شاکر فەتاح، چ. مەعاریف، بەغدا، 1935، 21×13سم.
13.رۆبنسۆن، جەردۆی گەنجۆ، کردوویە بە کوردی، چ. رواندز، 1936، 75ل.
14. تەیر و تو، جاسمێ جەلیل، ئەم چیرۆکەی کردووە بە کوردی، چ. رواندز ،1936، 12ل.
15.خوەیی و خولام، جاسمێ جەلیل کردوویە بە کوردی، چ. رواندز، 1936، 12ل.
16.ئەحمەدی، شێخ مارفی نۆدێ، چاپی دووەم، چ. ژیان، سلێمانی، 1936، 22×15سم، 48ل.

17. ئەحمەدی، شێخ مارفی نۆدێ، چ. فورات، بەغدا، 1936، 38ل. 
18. سەما و زەمین، عەونوڵڵا باڵەکی، چ. فورات، بەغدا، 1936، 21×13سم، 9ل. 
19. شیرید پرۆزێک، ئەمینی عەڤداڵ کردوویە بە کوردی، چ. رواندز، 1937،27.
20. نەزەرێ میرخاس، جاسمێ جەلیل کردوویە بە کوردی، چ. رەوان، 1937، 32ل.
21.مشکا پشکێرا چاوا شەڕکرن، جاسمێ جەلیل کردوویە بە کوردی، چ. رواندز، 1932، 12ل.
22.پیرۆزیی مناڵ، (ع. و. نووری)، چ. ژیان، سولەیمانی، 1940، 18×5,1سم، 30ل.
23.لاوینە وریابن، نوسرەت ئەلشەجی، عەبدوڵڵا عەزیز (ناسراو بە عەبە هەولێری)، کردوویە بە کوردی، چ. ژیان، سلێمانی، 1940، 20×14سم، 24ل.
24.کتێبی صحە بۆ مناڵان، د. محەمەد حەسەن سەلمان، ع. و. نووری، چ. حکوومەت، بەغدا، 1942ک 21.5×15سم، 43ل

25. لە رێگەی سەرکەوتنی ئینسانا، عەبدولواحد نووری(ع. و. نوری)، لە تورکییەوە کردوویەتی بە کوردی، چ. مەعاریف، بەغدا، 1943، 20×14سم، 21ل.
26. خێوی ناو مزگەوت، عەبدوڵڵا زێوەر، چ. بەلەدییە، سلێمانی، 1946، 18ل.
27. هاوڕێی مناڵ، شاکر فەتاح، چ. مەعاریف، بەغدا، 21،1948×14سم،84ل.
28. منداڵەکانی دارستانی تازە، محەمەدڕوشدی دزەیی، لە ئینگلیزییەوە کردوویە بە کوردی، چ. مەعاریف، بەغدا، 1949،  21×14سم، 124ل.
29. کتێبی تەندروستی بۆ مناڵان، چاپی یەکەم، دوکتۆر محەمەد حەسەن سەلمان، لەلایەن دکتۆر ئەحمەد جەعفەر چەلەبی مودیری صحەی مەعارفەوە چاودێری کراوە، لەلایەن عەبدولقادر قەزازەوە کراوە بە کوردی، چ. مەعاریف، بەغدا،1949، 24, 5×16سم.100ل.
30. هەڵبەست بۆ قوتابیان، نەریمان، چاپی یەکەم، چ. تەرەقی، کەرکووک، 1955، 5,20 × 5,14,سم.
31. کچ و قوتابخانە، فەتاح کەریم، چ. ژین، سلێمانی،1956، 22 ×15سم، 14ل.
32. ئەلف ‌وبێی نوێ بۆ منداڵان، ئیبراهیم ئەمین باڵدار، چ. ئەلعەرەبییە، بەغدا، 1957 ،24 ×18سم، 70ل.
33. یاغر یانەس، چیرۆک، جاسمێ جەلیل کردوویە بە کوردی، رەواندز، 1957 ،10ل.
34. پاڵەوانی دواڕۆژ، عومەر عەبدولڕەحیم و فەریدوون عەلی ئەمین،چ. شەفەق، بەغدا،1958 ،32ل.
35. ئەهمەدێ عەگیت، کارلین چەچانی، رواندز،1958، 54ل.
36. ئاشتی، شیعر، نەقابەی مامۆستایانی سلێمانی، چ. ژین، سلێمانی، 1959، 8ل.
37. سروود بۆ قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، چ. ژین، سلێمانی،1959، 20×14سم،55ل.
38. سروود بۆ قوتابیان، نووری عەلی ئەمین، چ. کامەران، سلێمانی،1960، 21× 13سم،48ل.
39. گەزگزگ، شەرەفێ ئەشر، رەواندز،1963م 40ل.
40. چرۆ، کاکەی فەللاح، چ. سەلمان ئەلئەعظەمی، بەغدا،1966، 48ل.
41. مام یارمەتی، عومەر عەلی ئەمین، چ. سەلمان ئەعزەمی، بەغدا،1967، 16ل.
42. گورنەتەڵە، ڕەمزی قەزاز، چ. سەلامان ئەلئەعزەمی، بەغدا، 1967، 123×17سم، 22ل.
43. راستیی و ئازایی، رەمزی قەزاز، چ. سەلمان ئەلئەعزەمی، بەغدا، 1967  24×16سم، 24ل،
44. چالاک، فازڵ محەمەد قەفتان، چ. کامەران، سلێمانی،1967، 16×12سم،  56ل.
45. سروود، کاکەی فەللاح، چ. سەلمان ئەلئەعزەمی، بەغدا،1968، 20×14سم،  38ل.
46. دنیای چیرۆک بۆ مناڵان، شوکر مستەفا لە تورکییەوە کردوویەتی بە کوردی، چ. سەلمان ئەلئەعظەمی، بەغدا،1969، 21×14سم،  سم، 88ل.
47. من کێم؟، فازل قەفتان، چ. کامەران، سلێمانی،1969، 22×16سم، 24ل.
48. شاهۆ، عوسمان فەرەج هەورامی، چ. ڕاپەڕین، سلێمانی، 1970، 14×10سم،  60ل.
49. هەڵەشەیی، ڕەزا شوان، چ. سەلمان ئەلئەعزەمی، بەغدا، 1970، 32ل.

50. سروود بۆ قوتابیان، چ. کامەرانی، سلێمانی،1970، 38ل.
51. ورشە، جەمال نووری، چ. کامەرانی، سلێمانی، 1971، 58ل.
52. پیاوە بچکۆلەکە، فەریدوون عەلی ئەمین، چ. سەلمان ئەلئەعظەمی، بەغدا، 1972، 24×17سم، 48ل.
53. کارژۆلە، فەریدوون عەلی ئەمین، چ. سەلمان ئەلئەعظەمی، بەغدا،1972،   162× 25سم،16ل.
54. سێ چیرۆکی مناڵان، جومعە محەمەد مەحموود، کراوە بە کوردی، چ. تجارییە، کەرکووک،1972، 12×14سم،   26ل.
55. شانۆگەری مناڵ، عومەر عەبدولڕەحیم، چ. کامەرانی، سلێمانی، 1972، 21×14سم،61ل.
56. هاوکاری، (زنجیرەی چیرۆکی منداڵان- 1) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خوێندنی کوردی، زنجیرەی چیرۆکی مناڵان - 1، چ. ئەلموئەسسەسە ئەلعامە للدعایە والطباعە، بەغدا،  1973،  24×5,16سم،18ل.

57. سروودی نوێ بۆ قوتابیان، عومەر عەبدولڕەحمان، چ. راپەڕین، سلێمانی، 1973 ، 21×14سم، 48ل.
58. پاکژی، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی هۆی فێرکردن، چ. ئەلموئەسەسە ئەلعراقییە، بەغدا، 1973، 12ل.
59. ئەدەبی مناڵان و لێکۆڵینەوەی، محەمەد رەشید فەتاح، چ. راپەڕین، سلێمانی، 1974، 22×16سم، 38ل.
60. پاکژی، (زنجیرەی چیرۆکی منداڵان-2)،بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی –بەشی هۆی فێرکردن، چ. المؤسسة العراقیة للدعایة والطباعة، بەغدا، 1974، 23.5×17سم.
61. جووجەڵە و بێچووە‌ مراوی (زنجیرەی چیرۆکی منداڵان-3)، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی- بەشی هۆی فێرکردن، چ. جمهورییە، بەغدا، 22.5× 17سم، 8ل.
62. ئەدەبی مناڵان و نموونە و لێکۆڵینەوە لە ئەدەبی مناڵانی کورد، محەمەد رەشید فەتاح، چ. راپەڕین، سلێمانی، 1974م، 38ل.
63. جارێکیان، چیروکی منداڵان، چ. دار ئەلحورییە، بەغدا، 1974، 20ل.
64. جریوە، ع. ع. شەونم، چ. راپەڕین، سلێمانی،1974، 16×11سم، 56ل.
65. سێو، (زنجیرەی چیرۆکی منداڵان)، چ. جمهورییە، بەغدا، 1974، 24×17سم، 12ل.
66. شێرکۆی نەبەز، سیناریۆی محەمەد عەبدە و وێنەی لالە عەبدە. لە بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری کوردی. چ. دارئەلحورییە، بەغدا، 1975، 28×12سم، 22ل. (حکومەتی بەعس بڵاوکردنەوەی قەدەغە کردووە. دوای راپەڕین دووبارە چاپ و بڵاوکراوەتەوە]
67. لە ماڵ و قوتابخانەدا، (چیرۆک بۆ مناڵان)، ن. ئۆسۆف، محەمەدی مەلا کەریم لە رووسییەوە کردوویەتی بە کوردی، چ. ئەجیال، بەغدا، 1975، 5.23×16سم، 264ل.
68. گەنمەشامی، (زنجیرەی چیرۆکی منداڵان)، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خوێندنی کوردی، چ. ئەلتەئاخی، بەغدا، 1975، 24×5.16سم، 8ل.
69. جۆگە، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1976، 23.5×17سم.
70. کەڵەشێر، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، (زنجیرە 6)، چ. ئەلتەئاخی، بەغدا، 1976، 23.5×17سم.
71. کابانە بچکۆلەکە، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، (زنجیرە 7)، چ. دار ئەلحوڕیە، بەغدا، 1977، 23.5×17سم. 8ل.
72. بەفرەخلیسکێ، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، زنجیرە 8، چ. دار ئەلعراق، بەغدا، 1977، 23.5×17سم. 16ل
73. خێزانێکی بەختیار، یەکێتیی گشتیی ئافرەتانی عیراق، چ. موئەسسەت ئەلنوعمان، بەغدا، 1977، 30ل.
74. باوکە ئادەم و دایکە حەوا، چیرۆک، موحسین جوامێر، چ. ئەلحوادث، بەغدا، 1977، 16ل.
75. دڵ لە گوڵ ناسکترە، عومەر عەبدولڕەحیم، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1978، 57ل.
76. هەنگەزەردە، جەمال غەمبار، چ. راپەڕین، سلێمانی، 1978، 30ل.
77. سروودی شادمانی، عەبدوڵلا کەریم مەحموود، چ. کوردستان، هەولێر، 1978، 31ل.
78. دوو کوڕەکە، موحسین جوامێر، چ. حەوادث، بەغدا، 1978، 26ل.
79. شەمامە، جەزا عەلی ئەمین، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1978، 69ل.
80. کەشتی نووح، موحسین جوامێر، چ. حەوادث، بەغدا، 1978، 29ل.
81. مریشکە سوورە، هیوا عومەر ئەحمەد، چ. راپەرین، سلێمانی، 1978، 17ل.
82. مناڵێکی بەختەوەر، سابیر گردعازەبانی کردوویە بە کوردی، چ. ڕاپەرین، سلێمانی، 1978، 30ل.
83. جگەرگۆشەکان، حەمە حەمەئەمین قادر (کاکەی فەللاح)، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1978، 142ل.
84. چیرۆک بۆ مناڵان، ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی کردوویەتی بە کوردی، چ. زەمان، بەغدا، 1978، 168ل.
85. جوتیاری زیرەک، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، (زنجیرە 7)، چ. دار ئەلحوڕیە، بەغدا، 1979، 23.5×17سم. 17ل.

86. کاروان و ئەستێرە، چیرۆک بۆ مناڵان، تاهیر ساڵح سەعید، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی، 1979 ، 50 ل. 
87. ئەستێرە، چیرۆک، عەباس محەمەد حسێن، چ. حەوادث، بەغدا،  1979 ، 50 ل. 
88. کۆنگرەی مناڵان، شاکر فەتاح، چ. عەلا، بەغدا، 1979، 16ل.
89. پشیلۆکە، عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەش، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی، 1979، 40ل.
90. پێکەنینی خۆر، عەبدولوەهاب تاڵەبانی، چ. ئەلحوادث، بەغدا، 1979 ،44ل.
91. گوڵەباخ، کەمال میراودەلی، چ. زانکۆ، سلێمانی، 1979 ، 46ل.
92. مشکێکی ژیر ودڵێکی پاک، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، (زنجیرە11)، چ. دار  ئەلعیراق، بەغدا،1979، 23.5×17سم. 17ل.
93. قەندیلۆکە، عەباس محەمەد حسێن و تارق جەمباز کردوویانە بە کوردی، چ. حەوادث، بەغدا، 1979،29ل.
94. گڕوگاڵ، عەباس محەمەد جومعە، چ. شارەوانی، هەولێر،1979 ، 35ل.
95. جارێکیان، چیرۆکی مناڵان، دەزگای ڕۆشنبیریی و بڵاوکردنەوەی کوردی، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1980، 19ل.
96. زێڕین و کاڵێ، چیرۆکی مناڵان، جەمال نووری، دەزگای ڕۆشنبیریی و بڵاوکردنەوەی کوردی، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1980، 90ل.
97. سۆلین، ڕۆستەم باجەلان، چ. حەوادث، بەغدا، 1980، 38ل.
98. چیرۆک بۆ مناڵان، کەمال غەمبار و تارق جامباز کردوویانە بە کوردی، چ. دار ئەلحوڕییە، بەغدا، 1980، 16 ل.
99. باپیرم گوتی، نووری عەلی ئەمین، چ. دار ئەلحوڕیە، بەغدا، 1980، 18ل.
100. ئای ئەمە چۆن مەلێکە، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، (زنجیرە 13)، چ. دار  ئەلعیراق، بەغدا، 1980 ، 23.5×17سم. 16ل.
101. ڕابەری مناڵ، عەبدوڵڵا کوردی، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی،1980 ، 65ل.
102. ئاروزوو، چیرۆک و شیعر، سروە نووری دزەیی ، مەریوان نووری دزەیی، چ. ئەلحودث، بەغدا، 1980 ، 30ل.
103. تیتیلە و بیبیلە، عومەر ئیبراهیم عەزیز، چ. عەلا، بەغدا، 1980، 36ل 
104. قوڵەمەیتەر، عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەش، چ. ڕاپەرین، سلێمانی،1980، 31ل.
105. بەلەم، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی-بەشی هۆی فیرکردن، (زنجیرە 15)، چ. ئەلثقافە ئەلعومالییە، بەغدا،1981، 23.5×17سم. 16ل.
106. وریا بن خەوتان لێ‌نەکەوێ، مەولوود ئیبراهیم حسێن، چ. حەوادث، بەغدا، 1981، 61ل.
107. کۆمەڵە ڕازێکی منداڵان، شوکریە ڕەسووڵ کردوویە بە کوردی، چ. حەوادث، بەغدا، 1981،62ل.
108. کت و مشک، ئەحمەدی قازی، تاران، 1981، 18ل.
109. گوڵەبەڕۆژە، مەم و ئافەرین، چ. عەلا، بەغدا،1981، 70ل.
110. نیشتمانی جوان، حەمەسەعید حەمەکەریم، چ. عەلا، بەغدا، 1981، 101ل.
111. کچا شالۆتا، وەرگێڕ دیار نییە،سوید،1981، 56ل.
112. چۆلەکە بچکۆلەکە، کاکەی فەللاح لە عەرەبییەوە کردوویە بە کوردی، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی،1981، 19ل.
113. تۆپە زەردەکە، مەحموود زامدار کردوویە بە کوردی، چ. ئەمیندارێتی گشتی، هەولێر،1981 
114. پەپوولە، جەزا عەلی ئەمین، چ. ئەلموئەسسە ئەلعراقییە، بەغدا، 1981، 36ل.
115. بەلێ لۆتا کرێ بازۆ، محەمەد بوزئەرسەلان، سوید،1981، 32ل.
.116 جەژنامە، د. عیزەدین مستەفا ڕەسوول لە ڕووسییەوە کردوویە بە کوردی، چ. ئەلئەدیب، بەغدا،1982، 80ل.
117. ڕێوی و قەلەڕەشەکە، موحسین ڕەشید لە عەرەبییەوە کردوویە بە کوردی، 1982، 22ل.
118. نیشتمانی مناڵ و ڕەشەبا، ڕۆستەم باجەلان، چ. حەوادث، بەغدا، 1982، 32ل.
119. ئەستێرەی هیوا، خالد کۆچەر، چ. حەوادث، بەغدا، 1983، 32ل.
120. ئەفسانەی خۆشەویستی، ڕێبوار سیوەیلی کردوویە بە کوردی، چ. سەرکەوتن، سلێمانی، 1983، 30ل.
121. ئەڤین، شیعر، سەباح محەمەد ئەمین، چ. سەرکەوتن، سلێمانی، 1983، 28ل.
122. چۆلەکە پاساری، کاکەی فەللاح، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی، 1983، 54ل.
123. بەهەشتی منداڵان، دایکی سۆلاڤ، 1983، 56ل.
124. باخچەی منداڵان، ڕۆستەم باجەلان، 1983، 84ل.
125. دێ شیرینە، فرات جەوەری، ئۆپساڵا، سوید، 74ل.
126. خێزانۆچکەیەکی ڕووخۆش، ئەوڕەحمانی حاجی مارف کردوویە بە کوردی، چ. حەوادث، بەغدا، 1984، 132ل.
127. کەچەڵی کۆترباز، جەزا عەلی ئەمین و عەبدوڵڵا ساڵح کردوویانە بە کوردی، چ. ئەلموئەسسە ئەلعراقییە، بەغدا، 1984، 32ل.

* لە کاتی گەڕانەوەماندا لە شاری وان-ی باکووری کوردستانەوە بۆ سلێمانی، ناوی چەندان کتێبی کوردیم سەبارەت بە ئەدەبی منداڵان بۆ خاتوو  کەژال ئەحمەد، خستەڕوو تا بۆ بابەتێک کە بە نیاز بوو بینووسێ سوودی لێببینێت. پاش بڵاوبوونەوەی لە ژمارە 9419ی  رۆژی 2025/5/22دا، بینیم لیستەکە پێویستی بە دەوڵەمەند کردنی زیاترە، لەبەرئەوە بە باشمزانی لیستێکی دوورودرێژ ئامادەبکەم و ئەم لیستە بخەمە بەردیدەی خوێنەران.
* لیستی ئەو کتێبە کوردییانەی سەبارەت بە منداڵانن وەک: شیعر، چیرۆک، پەروەردە و فێرکردن لە سەرەتاوە تا ساڵی 1986:
128. ماڵ و قوتابخانە، شیعر بۆ مناڵان، کاکەی فەللاح، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی، 
1984، 24.5 ×18.5سم، ل28
129. سەرکەوتنا مشکان، محەمەد ئەمین بوزئەرسەلان، ئۆپساڵا-سوید، 1984، 85ل.
130. رێوی گەرمیان و کوێستان، عومەر ئیبراهیم عەزیز، چ. ئەدیب، بەغدا، 1984، 84ل.
131. کەوی کوێستان، محەمەد کەساس، چ. کاکەی فەللاح، سلێمانی، 1984، 50ل.
132. هیلنیک، سدیق خالید هروری، چ. رۆشنبیری، هەولێر، 1985، 112ل.
133. پشکۆ، ئەحمەد رێبوار، چ. حەوادث، بەغدا، 1985، 30ل.
134. قاسپەی کەو، دایکی سۆلاڤ، چ. سەرکەوتن، سلێمانی، 1985، 43ل.
135. چیرۆک بۆ زارۆکا، خالید ساڵح حەسەن، چ. حەوادث، بەغدا،1985 ، 72ل.
136. گزنگی خۆر، هوشیار حسێن، چ. حەوادث، بەغدا، 1985، 39ل.
137. تاڤگە، جەمال عارف لە عەرەبییەوە کردوویە بە کوردی، چ. سەرکەوتن، سلێمانی، 1985، 22ل.
138. پیرێکی ریش درێژ، فەریدوون عەلی ئەمین، چ. دار ئەلئافاق ئەلعەرەبییە، بەغدا، 1985، 25ل.
139. خەرمان لۆغە، ئیبراهیم ئەحمەد شوان، چ. رۆشنبیری، هەولێر، 1985. 60ل.
140. قوتابخانە، عومەر میراودەلی، چ. نەوڕەس، سلێمانی، 1985، 46ل.
141 ئاوازەکان، چیرۆک، عومەر حەسەن دەوڵەت، چ. کامەرانی1986، 15ل.
142. کراسم دڕاو چم پێ ‌نەکرا، عومەر ئیبراهیم عەزیز، چ. حیسام، بەغدا، 1986، 34ل.
143. لە هەر تەلە دەنگێ، کۆمەڵێ سروودی عەرەبی و کوردی‌یە، چ. ژین، سلێمانی، 21×15سم، 24ل. لە چلەکانی سەدەی رابردوودا چاپ بووە




#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان