بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بارودۆخی عیراق و کۆتایهێنان بەئەرکی یونامی کۆببێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی دۆخی عیراق و ئەرکە نێودەوڵەتییەکان و کۆتایهێنان بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق (یونامی) کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێک دەربارەی رەوشی ناوخۆی عیراق و کشانەوەی یونامی پێشکەش بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش، لە 31 کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا ئەرکی یونامی لە عیراق کۆتایی دێت.