گیدۆن ساعر، وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران، دوو بۆ سێ ساڵ تواناکانى ئەو وڵاتەیان بۆ بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمى دواخست.
ساعر بە رۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانىی راگەیاندووە، هێرشەکان بۆ سەر ئێران سەدان پێگەى سەربازى و ئەتۆمیى گرتووەتەوە و چەندین فەرماندەى باڵا و زاناى ئەتۆمییان کوشتووە.
وتیشى، کوشتنى ئەو کەسانەى سەرپەرشتیی چەکدارکردنى پرۆگرامى ئەتۆمیی ئێرانیان کردووە دەستکەوتێکى گەورە بووە، بەڵام هەرچییەکیان لەدەستبێت دەیکەن و بەردەوامدەبن تاوەکو کۆتایی بە هەڕەشەکان دەهێنن.
وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل دووپاتیکردەوە، گۆڕینى دەسەڵات لە ئێران وەک ئامانجێکى جەنگەکە دیارینەکراوە و تاوەکو ئێستاش کاریان بۆ نەکردووە.