ئاژانسی هەواڵی فارس، بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەشت رۆژی جەنگدا، پۆلیسی پارێزگای قوم 22 کەسی بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" دەستگیرکردووە.
پۆلسى ئێران رایگەیاندووە، ئەو 22 کەسە بە تۆمەتی پەیوەندی بە دەزگا سیخوڕییەکانی ئیسرائیل و تێکدانی ئاسایشی گشتی دەستبەسەر کراون.
هەروەک ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، هاووڵاتییەکی ئەوروپی لە ئێران دەستبەسەر کراوە کە سیخوڕیى بۆ ئیسرائیل کردووە، بەبێ ئەوەى ناسنامەکەى ئاشکرا بکات.
رۆژى پێنجشەممەى رابردووش ئێران دەستگیرکردنی 24 کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و کارکردن بۆ شێواندنی وێنەی وڵاتەکەی راگەیاند.
لاى خۆیەوە، کیومەرس عەزیزی، فەرماندەی پۆلیسی رۆژئاوای تاران رایگەیاند، ئەو 24 کەسە سیخوڕییان بۆ ئیسرائیل کردووە و هەوڵی ناسەقامگیریی بیروڕای گشتی و ئاژاوەگێڕییان لەناو ئێران داوە.