د. کارزان مارف، پسپۆڕی چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک، رایدەگەیەنێت، بۆ خۆپاراستن لە تیشکی بۆمبی ئەتۆمی، باشترین رێگە مانەوەیە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوەیە لە دەرگا و پەنجەرە.
راشیدەگەیەنێت، مەترسیی تیشکەکان تا 50 کیلۆمەتر بڵاودەبێتەوە و دوای 24 سەعات %80ی کاریگەرییان نامێنێت، بۆیە مەترسیی راستەوخۆ لەسەر هەرێمی کوردستان کەمە.
ئەو پزیشکە رێنمایی دەدات کە هاووڵاتییان لە کاتی رووداوێکی لەو شێوەیەدا بچنە ژێرزەمین یان ناوەڕاستی ماڵەکانیان و ئاو و خۆراکی پێشوەختە ئامادەکراویان پێبێت.
دەشڵێت، هەر کەسێک لە دەرەوە بووبێت، پێویستە راستەوخۆ جلەکانی دابکەنێت و خۆی بە ئاو و سابوون بشوات، هەروەها دەمامک و کەپی گوێ بەکاربهێنێت و نابێت سەیری رووناکی تەقینەوەکە بکات. ئەگەر کەسێک لە کاتی تەقینەوەکە لە دەرەوە بوو، پێویستە لەسەر زەوی پاڵبکەوێت و بە دەستەکانی سەر و ملی دابپۆشێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رەشەبای بەهێز هەبێت، لەوانەیە تەنۆلکە زیانبەخشەکان زیاتر بڵاوببنەوە، بۆیە پێویستە جلوبەرگی داپۆشراو لەبەربکرێت.