فەرهەنگی زاراوە سیاسییەكان

09:39 - 2025-06-24
هەمەرەنگ
16 جار خوێندراوەتەوە

كتێبی (فەرهەنگی زاراوە سیاسییەكان) كوردی – عەرەبی - ئینگلیزی، محەمەد فاتیح ئامادەی كردووە و چاپخانەی رۆژهەڵات بە تیراژی 500 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ئامادەكاری كتێبەكە لە پێشەكیدا نووسیویەتی: فەرهەنگ ئامرازێكی زۆر گرنگە بۆ هەر كەسێك كە مەبەستی بێت فێری زمانێكی نوێ ببێت، یاخود زانیاریی و زانست بەدەستبهێنێت. ئەم فەرهەنگە ژمارەیەك سەرچاوەی زاراوەی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت كە تێیدا خوێنەر بە شێوەی ریزبەندی پۆلێنكراو فێری واتا و ناساندنی زاراوەكان دەبێت.  
 ئەم فەرهەنگە زیاتر بریتییە لە واتای زاراوەكان بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی و فەرهەنگێكی شیكاریی نییە. لەم فەرهەنگەدا زاراوە كوردییەكان كراوەتە سەرچاوە، لەبەرامبەر ماناكەی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی. بەشێك لە زاراوەكان كە بە زمانی كوردی هاومانایان نەبووە یاخود وەك ناوی رووداوێك، یان رێبازێكی سیاسی و هزری بوون بە هەمانشێوە و بە ئەلف و بێی كوردی نووسراوەتەوە.
جەواد حەیدەری

بابەتە پەیوەندیدارەکان