سەرۆک بافڵ سەرەخۆشی لە مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا حەسەن زادە دەکات

03:50 - 2025-06-24
کوردستان
54 جار خوێندراوەتەوە

 بەڕێز مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا حەسەن زادە 

بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (ئاوارە) کوڕی بەڕێزتانم پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمەتان پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەباتی رزگاریخوازی کوردایەتیدا.

داواکارم لە خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان