رابەری باڵای ئێران: ئەمریکا بۆ دەربازکردنی ئیسرائیل هاتە ناو جەنگەکەوە

03:08 - 2025-06-26
جیهان
40 جار خوێندراوەتەوە

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، پەیامێکی بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزبایی لە خەڵکی وڵاتەکەی، سوپاسی خۆڕاگری و یەکگرتوویی کردن و وتی لەو شەڕەدا سەرکەوتین.

رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران راشیگەیاند، ئەمریکا بۆ دەربازکردنی ئیسرائیل هاتە ناو جەنگەکەوە، ئەمریکا تەنها بە خۆڕادەستکردنی ئیران رازی دەبێت، کە ئەوەش هەرگیز روونادات.

خامنەیی وتیشی، ئەم شەڕە سەڵماندی کە ئێران دەستی بە هەموو شوێنێک دەگات و دەستدرێژیکردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران باجەکەی زۆر قورسە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان