ناوی سه‌رۆك لیست و ژماره‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بڵاوکرایەوە

05:43 - 2025-06-26
عیراق
272 جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوی سه‌رۆكی لیست و كاندیده‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن كرد و نزیكه‌ی 200 كاندیدی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان هەیە.

له‌ پارێزگای هه‌ولێر هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی لیسته‌، له‌ پارێزگای سلێمانی د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید سه‌رۆكی لیسته‌، له‌ پارێزگای دهۆك ئیمان ئامێدی سه‌رۆكی لیسته‌، له‌پارێزگای كه‌ركوكیش د.رێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیسته‌.

یەكێتی له‌ پارێزگای هه‌ولێر 30 كاندید، له‌ پارێزگای سلێمانی 36 كاندید، له‌ پارێزگای دهۆك 10 كاندید، له‌ پارێزگای كه‌ركوك 24 كاندید، له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا 62 كاندید، له‌ پارێزگای دیاله‌ 28 كاندید، له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین یه‌ك كاندید و له‌ شاری به‌غداش یه‌ك كاندیدی هه‌یه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان