ئـەزمـوونـی خـەبـات عـەبـاس

لە میوزیكی هاوچەرخ و ئەزمونگەری دەنگدا

11:40 - 2025-07-03
ئەدەب و هونەر
201 جار خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی/ شارۆ عەباس

دوو بـابـەت و یـەك هونەرمەند

بابەتی یەکەم
خەبات عەباس، چەلۆی بۆمب و چیرۆکی بێدەنگكراو
نووسینی : پیتەر كیرن


دروسـتكردنـی ئـامـێر و دروسـتكردنـی میـوزیـك، راسـتەوخـۆ لـەگـەڵ پـرسـی نـەخـشەكـێشانـی دەنـگ بـۆ ئـەزمـوونـی هــەســت و مــانــا و ئــاراســتەكــردن، تــێکەڵ دەبــێت. وەرن بــا گــوێ لــە خــەبــات عــەبــاس بــگریــن، میـوزیــكژەن و
ئــاوازدانــەر، هــونــەرمــەنــدی دەنــگ و ئــامــێرســازێــكی كــوردســتانــی عــیراق. ئــەو راســتەوخــۆ كــار دەكــات لــە
پـەڕیـنەوەی زۆرێـك لـەو كـێشانـەی لـە چـەنـد مـانـگی رابـردوودا رووبـەڕوومـان بـووەتـەوە. رێگایەک بـۆ دروسـتكـردنـی چـەلـۆی تاقیگەریی و جـیاواز دەدۆزێـتەوە، بـۆ نـمونـە (قـاوغـی بـۆمـبێك) بـەكـار دەهـێنێت و چـەلـۆیـەكـی 
لـێ دروسـت دەكـات. خـەبـات عـەبـاس، لـە كـارەكـانـیدا تـەنـانـەت لـە ئـامـێرەكـانیشـدا، وەك تـوێـژەرێـك مـامـەڵـە دەكـات و دەیـژەنـێت و سـیاسـەت و هـەسـت بـەیـەكـەوە دەبـەسـتێتەوە. بـۆیـە ئـەم چـاوپـێكەوتـنە شـایـانـی گـوێـگرتـنە بـەشـێوەیـەكـی دروسـت، لـەبـەر ئـەوەی دەمـانـبات بـۆ قـوڵایـی فـێربـوون و چـێژوەرگـرتـن لـە چـەلـۆكـانـی و چــۆنــیەتــی خــەیــاڵــی فــۆرمــی نــوێــی بــۆ ئــامــێرەكــەی دروســتكردووە. لــە تــاقــێكی نــەوەیــەكــی هــاویــنی رابــردوو، چــەلــۆیــەكــی لــە جــەســتەی قــاوغــی بــۆمــبێك دروســتكردووە كــە لــە بــازاڕێــكی شــاری ســلێمانــی (لــە بــاكــووری رۆژهەڵات) دۆزیویەتەوە و (چەلۆی بۆمب)ی B-The Bombshelli elio9-393-7 لێ دروست كردووە.
خـەبـات لـە چـاوپـێكەوتـنەكـەدا، بـەتـایـبەتـی قـسە لـەسـەر ئـەو ئـامـێرە دەكـات و پـەیـوەنـدیـیەكـەی بـە ئـەزمـوونـی ژیــانــەوە نــمایــش دەكــات. لــێرەدا بــەشــێك لــە چــاوپــێكەوتــنەكــەی خــەبــات دەخــەمــەڕوو كــە قــسە لــەســەر (تــشیلۆ بۆمبشیل) دەكات، كە بەشێكە لە كاری ئەزموونگەریی كە پێیدا تێدەپەڕێت. خـەبـات دەڵێت: كـاتـێ ئـەو ئـامـێرە دەژەنـم، هـەسـت بـە تـاریـكییەكـی قـووڵـی دەنـگی ئـامـێرەكـە دەكـەم. رەنـگە تـەنـها مـن بـم ئـەو هـەسـتەم هـەبـێ و لـە قـورسیی ئـەو ئـامـێرە تـێبگەم. مـەبـەسـتم لـە قـورسـیی، كـێش نـییە، بـەڵـكو هـەسـتە كـە قــورســە بــۆ ژەنــینی ئــامــێرەكــە، وەك رەنــگدانــەوەی شــێوازی ژیــان گــوێــمان راهــاتــبوو لــە دەنــگی تــەقــینەوە و دەنــگی بــەرز لــە دەوروبــەرمــان. گــوێــمان لــە چــی دەبــێت؟ لە بــێدەنــگی، بــۆیــە هــەنــدێــكجار لــە بــێدەنــگی
دەتـرسـین. بـێدەنـگی تـەقـینەوەی بـەدوادا دێت!. لـێرەدا دەنـگ جـۆرێـكە لـە نـەخـشەسـازیی یـان نـەخـشەكـێشانـی
شـوێـن لـە رێـگەی گـوێـگرتـن لـە دەنـگەكـەوە بۆئەوەی بـزانـین چـی روودەدات. ئـێمە لـە بـێدەنـگی دەتـرسـین، كـاتـی ژەنـینی چەلۆ دەكەومە دیالۆگێك و بە قووڵایی چەلۆكەدا رۆدەچمە ناو ژیان. 
ئەم چاوپێكەوتنە لە شەپۆلی نایابی on - Rec و لە (گوێگرتن لە دەنگی سیاسی جیهان) دانراوە.

بابەتی دووهەم:
خـــەبـــات عـــەبـــاس لـــە رادیـــۆی پـــویـــتیكال ســـاونـــد گـــلۆبـــاڵ ـ بـــەرلـــین (LISTENING POLITICAL
SOUND GLOBAL)
ئەم نوسینە چەند بەشێكە لە چاوپێكەوتنی هونەرمەند (خەبات عەباس) و ژیان و ئەزموونە هونەرییەکەی
خـەبـات دەڵێت: سـەرەتـای رووخـانـی رژێـمی سـەدام، لـەگـەڵ ئـۆركێسـترای سـیمفونـی نیشـتمانـی عـیراقـدا كـارم
دەكـرد. ئـەوكـات خـۆمـان ئـامـادە دەكـرد بـەهـاوكـاریی ئـۆركێسـترای سـیمفونـی نیشـتمانـی واشـنتۆن دی سـی، ئــەوكــات لــەلایــەن ســەرۆكــی ویــلایــەتــە یــەكــگرتــوەكــانــی ئــەمــریــكاوە بــانگهێشــت كــرابــوویــن، بــۆ بــەشــداریی کردن لــەو پڕۆژەیەدا. كـاتـێ پـڕۆڤـەمـان دەكـرد ، تـا دەگـەیشـتینە هـۆڵـەكـە دەبـوو دەیـان بـازگـەی سـەربـازیی ئـەمـریـكییەكـان بـبڕیـن . زۆرجـار لـەكـاتـی پـڕۆڤـەدا گـوێـمان لـە دەنـگی تـەقـینەوە دەبـوو، ئـێمە سـێ كـچ بـوویـن لـەنـاو ئـۆركێسـتراكـەدا، مـن كورد بووم ئەوان عەرەب بوون و دانیشتوی بەغدا بوون.
- تۆ كەی دەستتدایە ئامێری چەلۆ ؟
خـەبـات: مـن دەرچـووی پـەیـمانـگای هـونـەرە جـوانـەكـانـم بـەشـی میـوزیـك . لەوێ پسـپۆڕی و سـەرەتـای ئـاشـنایـیم بـوو بـە ئـامـێری چـەلـۆ . هـەوڵـێكی زۆرمداوە تـا بـتوانـم وەك میـوزیـكژەنـێكی پـیشەیـی بـناسـرێـم . ئـێوە دەزانـن و ئـاگـادارن كـە لـەوەدا سـەركـەوتـوو بـووم . سـەرەتـا لەگەڵ ئـۆركێسـترا نـاوخـۆیـیەكـان دەسـتبەكـار بـووم ، دواتـر لـە (زانـكۆی گـوتـنبرگ) لـە سـویـد خـوێـندنـم تـەواو كـرد. لـە ئـۆركێسـترا ئـەكـادیـمییە سـیمفۆنـییەكـاندا بـەشـدار بـووم . پـاشـان مـاسـتەرم لـە (زانـكۆی گـۆڵـدسـمیس) تـەواو كـرد و ئێسـتا خـوێـندكـاری دكـتۆرام لـەو بـوارەدا . لـەنـاو كـۆمـەڵەیـەكـی میـوزیـكی تـایـبەت بـە میـوزیـكی هـاوچـەرخ خـوێـندنـم تـەواو كـرد، ئـەویـش وەك گـواسـتنەوەیـەك بـوو لـەمیـوزیـكی كـلاسـیكەوە بـۆ جـۆرێـكی جـیاواز لـە میـوزیـك وەك مـیوزیـكی هـاچـەرخ بـەرەو ئـەو ئـاڕاسـتەیـە رۆیشـتم. پـاشـان هـەوڵمدەدا و دەسـتم كـرد بـە لـێكدانـەوەی هـەنـدێ بـابـەت، هـەر ئـەمـە ئـەوە پـرسـیارێـكی سـەرەكـی مـن بـوو كـاتـێك میــوزیـكی كـلاسـیكم دەژەنـد، دەنـگی تـایـبەت بـە خـۆم نـەدەبیسـت بـۆیـە گـەیشـتمە ئـەو قـەنـاعـەتـەی كـە ئـەم شێوازە لەگەڵ بیری مندا دەگونجێت . بـۆیـە لـەم بـوارەدا قـووڵبـوومـەوە و هـەوڵـێكی زۆرم دەدا، بـەشـداریـیەكـی زۆرم هـەبـوو . لـەو رێـگایـەوە مـەیـلم بــەلای (ئــیمپرۆڤــیژەیــشن) و تــاقــیكردنــەوەی دەڕۆیشــتم . بــۆیــە نــاڵــێم  (چەلۆ دەژەنم) بــەڵــكو دەڵــێم لەگەڵ ئـامـێری چەلۆ گـفتوگـۆ دەكـەم . چـونـكە هـەسـت دەكـەم هـەر ئـامـێرێـك دەنـگ و گـیانـی تـایـبەت بـە خـۆی هـەیـە .
دەسـتم كـرد بـە دروسـتكردنـی چەلۆ و چەلۆی چـەرم  (Skin Cello)  کە بـەتـەواوەتـی جـیاوازن لـە یـەكـتر، بـۆیـە دەبــێت لــەگــەڵ  هــەریــەكــەیــان گــفتوگــۆ و دەردەدڵــی جــیامــان هــەبــێت . كــاتــێ لــەســەر ســەكــۆی نــمایــش دەبــم ، پـێشوەخـت هـیچ بـڕیـارێـكم نـەداوە چـیبكەم و چـی بـژەنـم بـەڵـكو بـەپـێی ئـەوكـاتـە و ئـەو فـەزایـە و ئـەو روونـاكـییە مــامــەڵــەی لــەگــەڵــدا دەكــەم، دەبــێتە بــەشــێك لــە جــەســتەم، بــەتــایــبەتــی لەگەڵ چەلۆی چــەرمدا چــونــكە لــەبــیری دەكــەی لــەســەر چــەرمــەكــە دەجووڵێت و زۆر نــەرمە و جــاروبــار لــەكــاتــی ژەنــیندا دەكــەوێت . چــەنــد جــارێــك روویـداوە نـاچـار بـووم تـەلـەكـان بـگرم و بـەردەوام بـم لـە ژەنـین . ئـەمـەیـە كـە مـن دەڵێم دەتـوانـیت كـارامـەیـی خـۆت بـسەلمـێنی . وا هـەسـت دەكـەم ئـەم دڵـەڕاوكـێیە پـەیـوەسـتە بـە شـێوازی ژیـانـمەوە . هـەمـیشە رووداوی چـاوەڕوان نـەكـراو روو دەدات، نـەمـانـدەزانـی چـی روو دەدات، بـێگومـان بـەشـێك لـە شـێوازی ژیـانـی عـیراقـیەكـانـە كـە منیش تێیدا گەورە بووم ، لە شەڕێكەوە بۆ شەڕێكی تر .

دوای رووخانی رژێمی سەدام
حەزم دەکرد لـەگـەڵ  بـاوکـمدا بـم، چـونـكە كـە دوور دەكـەوتـەوە دڵتەنـگ دەبـووم، مـاوەی 10 ساڵ بـوو نـەمـدیـبوو. كــاتــێك لــە ســاڵــی 1991 چــاوم پــێیكەوت ، تــەنــها شــتێك كــە دەمــویســت ئــەوە بــوو لــەگــەڵــیدابــم . زۆر بــەدڵــی دەكـردم،  ویسـتی بـڕوات بـۆ شـوێـنێك مـنیش پـێم وت دەمـەوێـت بـێم، وتـی بـاشـە، پـێكەوە رۆیشـتین . دڵـخۆشبـووم بـەوەی لەگەڵ بـاوكـمدام، بەڵام پـێکەوە رۆیشـتین بـۆ ئـەمـنە سـوورەکـە، كـاتـی خۆی لەگەڵ دایکم بانگكـرابـوویـن بـۆ لـێكۆڵـینەوە لـەلایـەن پـیاوانـی رژێمەوە لە هەمان شوێن. زۆرم پـێخۆش بـوو ئـەو شـوێـنە بـە شـێوەیـەكـی كـە بـبینم، كـە تـێیدا ئەمنەكان بە تووڕەییەوە لەگەڵ دایكم قسەیان دەکرد و هەڕەشەیان لێ دەکرد ، ئـەو شـوێـنە ئێسـتا بـووەتـە مـۆزەخـانـە، بـەڵام لـەبـەرئـەوەی لـە مـنداڵییـدا شـۆكـێكم هـەبوو پـەیـوەنـدیی بـەم شـوێـنەوە هـەبوو هـەمـیشە نزام دەكـرد نـەمـانـبەنـەوە ئـەو شـوێـنە ،  كـاتـێك لەگەڵ بـاوكـم رۆیشـتم هـەمـوو شـتێك لەوێ مـردبـوو . بـێدەنـگ بـیرم كـردەوە ، نـا ... بـڕیـارێـكی هـەڵـەمداوە . كـاتـی خـۆی هـاتـووم بـۆ ئـێرە و تـەمـەنـم 11 ساڵ بـووە . .ئـیتر لـەو كـاتـەوە نـەگـەڕامـەوە ئـەو شـوێـنە . تـرسـێكم هـەبـوو . هـەتـا گـەیشـتمە 42 سـاڵـی، ئـەویـش لـە رێـگەی ئـەو پڕۆژەیەوە كە پێشتر باسم كرد. دەربــارەی شــوێــنی بــەجــێهێڵراو (مــكان المــهجور) گــەڕامــەوە بــۆ كــاركــردن لــەو شــوێــنە. بــۆ مــن شــوێــنەكــە بـەجـێهێڵراو بـوو، بـەڵام (رەنـگە چەمـكی بـەجـێهێڵان) ئـەوەی كـە دەبـینین دووبـارە پـێناسـەی بـكەیـنەوە مـن لـە نـاخـمدا بـەجێمهێشـت، بەڵام بـەهـۆی پـەیـوەنـدیی سـۆز و رۆحـیم لـەگـەڵیدا گـەڕامـەوە بـۆ ئـەوێ . لـە بـەردەم دەرگـای ژووری ژنـان میـوزیكم ژەند، ئەو ژوورەی كە ئەگەر پێشتر دەستگیر بكراینایە، لەوێ بەندیـان دەكردیـن . ژوورێـكی دیـكەش هـەبـوو كـە تـایـبەت بـوو بـە ئـەشـكەنـجەی ژنـان، ئێسـتا داخـراوە، دەمـویسـت بـیكەمـەوە و لــەنــاویــدا میـــوزیــك بــژەنــم چــونــكە شــوێــنێكی قــووڵ و پــڕئــازار بــوو، ژووری ئــەشــكەنــجە بــوو . نــازانــم ئێســتا بـۆچـی رێـگە بـە خـەڵـك نـادرێـت ئـەو ژوورە بـبینن؟
ژووری ئـەشـكەنـجەی ژنـان كـەس بـە وردیی نـازانـێت چـی لـەوێ روویـداوە . یـان بـاشـتر وایـە بـڵێم هـەمـووكـەس بـاش دەزانـن چـی روویـداوە بـەڵام كـەس قـسەی لـەسـەر نــاكــات . كــەس قــسە لــەوە نــاكــات كــە لــەو ژوورە چــی روویــداوە . دەرگــاكــانــی چــەنــدیــن ساڵ لــەمــەوبــەر داخـراون . مـن رازیـم كـردن بـیكەمـەوە و لەوێ میــوزیـك بـژەنـم . هـەوڵـیانـدا بـە چـەنـدیـن كـلیل بـیكەنـەوە بـەڵام بـێسود بـوو . ئێسـتا پـڕۆژەیـەكـم هـەیـە لـەسـەر ئـەم بـابـەتـە دامـناوە، بـەڵـگە فـیلمێكم هـەیـە لـەسـەر ئـەم دەرگـایـە، وێنەم گرتووە، دەربارەی چیرۆكەكە پەیوەندیم بەم ژوورەوە هەیە، فیلمەكە جارێ تەواو نەبوە. 
لـەبـەر ئـەوەی شـتێك هـەیـە لـە هـونـەردا زۆر حـەزم لـێ نـییە ئـەویـش ئـەوەیـە خـەڵـك بـەچـاوی بـەزەیـیەوە سـەیـری ئـەم بـابـەتـانـە دەكـەن، بـەڵام مـن بـەو شـێوەیـە بـیر نـاكـەمـەوە. مـیـوزیـكەكـەم كـاتـێك پـێشكەش دەكـەم دەمـەوێـت خـەڵـكی خـەفـەتـبار نـەبـێت لـەبـەر ئـەوەی پـێیدا تـێدەپـەڕن، بـەڵـكو بـانـگەشـەیـەك بـێت بـۆ هـۆشـیاریی و ئـاگـاداری.
دەبــێت ئــەوە بــە هــۆشــیاریــیەوە لــێی بــڕوانــین، دەمەوێت خەڵک بــەئــاگــا بــێنم نــەك وابــكەم بڵێن(ئــای و ئــاخ)، دواتــریش ئــەوەی پــێشكەشــیان دەكــەم نامەوێت لــە خــانــەی بــەزەیــیـدا دابــنرێــت. بــۆیــە بــە هــۆشــیاریـیــەكــی رەخــنەگــرانــەوە مــامــەڵــە لــەگــەڵ بـابـەتـەكـان دەكـەم ، بـۆیـە دەبـێت بـڵێم: مـن رەخـنەگـرم، ئـەم دەنـگە جـۆرێـكە لـە جـۆرەكـانـی بـەرەنـگاربـوونـەوە بـۆ ئـەوەی جـارێـكی كـە روو نـەدات .
 ئـەم بـەرەنـگاریـیە دژی واقـیع و دژی كـۆمـەڵگە و دژی دەسـەڵات و هـەمـوو ئـەو شتانەیە، لـەبـەر ئـەمـەیـش خـۆ لـە راسـتەوخـۆیـی دەپـارێـزم.  نـامـەوێـت بـڵێم مـن لـە عـیراقـەوە هـاتـووم، بۆئەوەی خـەڵـك بـەزەیـی پـێمدا نەیەتەوە، نەخێر... پێویست ناكات، بەزەییەكانت هەڵگرە بۆ خۆت.

 

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان