یەكێتیی ئەوروپا و ئەمریكا نزیكن لە رێككەوتن

10:26 - 2025-07-10
ئابووری
9 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویكردەوە، دانوستانكارانی یەكێتیی ئەوروپا نزیكبوونەتەوە لەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بگەنە رێككەوتنێك سەبارەت بە تاریفە گومرگییەكانی نێوانیان.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد، برۆكسل ئامادەیە رێككەوتنێك لەگەڵ واشنتۆندا ئیمزا بكات، كە تاریفەی گومرگیی نێوانیان لە ئاستی %10دا بێت، بەڵام ئەو رێكەوتنەش كاتی دەبێت و گفتوگۆ و دانوستاندنەكان بەردەوام دەبن بۆ رێككەوتنی كۆتایی و كۆتاییهێنان بەو جەنگە بازرگانییەی ئەمریكا هەڵیگیرساندووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان