کۆمسیۆن: بڵاوکردنەوەی ناوی کاندید پێش پەسندکردن پێشێلکردنی یاسایە

04:21 - 2025-07-10
عیراق
38 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق هۆشداری دەدات لە بڵاوکردنەوەی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردن پێش ئەوەی بە رەسمی پەسندن بکرێن.

سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن رایگەیاندووە، هەندێك كەس ناوی خۆیان بڵاودەكەنەوە وەك كاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەش پێشێلكردنی یاسایە و كاریگەری نەرێنی دەبێت، چونكە تا ئەنجومەنی كۆمسیاران ناوەكان پەسەند نەكات، هیچ كام لەو كەسانەی ناوی خۆیان بۆ كاندید بوون تۆماركردوە بە رەسمی كاندیدی هەڵبژاردن نین.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن راشیگەیاندووە، لە ئێستادا كاری وردبینیكردنی ناوەكان بەردەوامە و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكرێت بۆ زانینی باری یاسایی كاندیدەكان .

بابەتە پەیوەندیدارەکان