85 %ی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەی ئازادیی كەركوك تەواوبووە

02:12 - 2025-07-10
کوردستان
30 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی فێركاریی كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ، باس لەوە دەكات كە ٪85ی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی نەخۆشخانەكە تەواوبووە.
دكتۆر بەڵێن عومەر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادیی فێركاریی كەركوك، پێیڕاگەیاندین: نەخۆشخانەكە لە شەش نهۆم پێكهاتووە و 450 قەرەوێڵەییە، تەواوی نهۆم و بەشەكانی بەهۆی كۆنییەوە، پێویستی بە نۆژەنكردنەوە بوو، وتیشی: بڕیاردرا لە سەرەتای ئەمساڵەوە نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی نەخۆشخانەكە دەستپێبكرێت، سەرەتا نهۆمەكانی شەش و پێنج بڕیاریان لەسەر درا و كارەكانیان تەواوبووە، دواتریش هەنگاو بە هەنگاو بەشەكانی دیكە تەواودەكەین.
ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی بەشەكانی فریاكەوتن و تیشك و تاقیگەن و بڕیارە پێش كۆتایی مانگی 11ی ئەمساڵ كارەكانیان تەواو بكرێت.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان