کۆمسیۆن: بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو نۆ هەزار و 729 کەس کاندیدن

04:26 - 2025-07-10
عیراق
42 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 9ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات. 

ئەندامێکی راگەیاندنی کۆمیسیۆن دەڵێت،  هەڵمەتی بانگەشە بۆ پەرلەمانی عیراق لە 8ی تشرینی دووەم واتە 24 کاتژمێر پێش دەستپێکی دەنگدانی تایبەت، کۆتایی دێت.

کۆمیسیۆن ژمارەیەک رێنمایی پەیوەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە و ئەو ئەندامەی راگەیاندنی کۆمیسیۆن ئاشکراشیکردووە، سزای هەر سەرپێچییەک بۆ ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات و دەگاتە یەک ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دینار، هەروەها ئەگەر هاتوو سەرپێچییەکە زۆر بوو دەگاتە ئاستی دوورخستنەوە لە هەڵبژاردن.

حەسەن هادی ئەندامی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاشکراشیکردووە، تاوەکو ئێستا ژمارەی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو گەیشتووەتە نۆ هەزار و 729 کاندید و زۆرترینان لە شارەکانی بەغدا و بەسرە و نەینەوان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان