بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.
دادگای فیدراڵی سەبارەت بە سکاڵایەک تایبەت بە دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عیراق بەخەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییەکان کۆببنەوە.
سکاڵاکە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە و لەوادەی خۆیدا گەرەنتی بکرێت و پرسی موچە دووربخرێتەوە لە هەر ململانێ و ناکۆکییەکی سیاسی.