پەروەردەی عیراق: 1700 قوتابخانە تەواوکراون

01:50 - 2025-07-10
عیراق
44 جار خوێندراوەتەوە

نەعیم ئەلعبودی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیژنە پەیوەندیدارەکانی لە سەرجەم زانکۆکان راسپاردووە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێداچوونەوە و ئامادەکردنی کۆنووسی دۆسێی دەرکردنی سیاسی و حیسابکردنی بڕوانامە و خزمەتگوزاریی هەمەلایەن و پلەبەرزکردنەوە. 
لای خۆشیەوە، ئیبراهیم نامیس ئەلجبوری وەزیری پەروەردە کاراکردنی زیاتر لە چوار یاداشتی لێکتێگەیشتنی لە بواری پەروەردە و فێرکردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی، پشتڕاستکردەوە.
ئەلجبوری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە سەردەمی حکومەتی ئێستادا وەزارەت توانیویەتی 1700 قوتابخانە تەواو بکات، هەروەها 4300 قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە و 350 لقی کارگێڕی زیادکراون.
ناوبراو وتوویەتی: وەزارەت کار بۆ تەواوکردنی نزیکەی 550 قوتابخانە دەکات، کە ئێستا لە جێبەجێکردندان، لەگەڵ ئەوەشدا هیوای خواستووە «تا کۆتایی ئەمساڵ 450 قوتابخانەی تر تەواوبکات».
روونیکردۆتەوە، زیاتر لە 4 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیمارات، ئێران، تورکیا و ئوردن، لەماوەی ئەمساڵدا چالاک کراونەتەوە، کە لە ساڵانی رابردوودا راگیرابوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان