رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

08:25 - 2025-07-12
جیهان
48 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عیراق ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و رێژەی لە 82%ی تێپەڕاندووە.

لەراگەیاندراوێکدا وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق بڵاویکردەوە، رێژەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ساڵی 2024دا رێژەی لە 82٪ی دانیشتوانی تێپەڕاندووە، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی 2019 بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکردووە، کە لەو ساڵەدا رێژەکە تەنها لە 44٪ بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پێشکەوتنە بەرچاوە دەگەڕێتەوە بۆ خێراکردنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و فراوانکردنی تۆڕی فایبەر ئۆپتیک 'FTTH' لەتەواوی پارێزگاکان، هەروەها رەخساندنی ژینگەیەکی کێبڕکێکار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عیراق راشیگەیاندووە، بەهاوبەشی کەرتی گشتی و تایبەت، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتری ئینتەرنێت و چەسپاندنی بناغەیەکی ژێرخانی دیجیتاڵی پێشکەوتوو بۆ عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان