لە 24 سەعاتی رابردوو 15 کەس لە کەرتی غەززە لە برسا مردوون

05:33 - 2025-07-22
جیهان
45 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەکی پزیشکیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی گیان لەدەستدان بەهۆی برسێتییەوە لە کەرتی غەززە روو لە هەڵکشانە و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو 15 کەس گیانیان لەدەستداوە کە چواریان منداڵن.

سەرچاوە پزیشکییەکە دەڵێت، نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە لە 24 سەعاتی رابردوو 15 حاڵەتی مردن بەهۆی برسێتییەوە تۆمارکراوە و تائێستاش ژمارەی گیان لە دەستدان بەهۆی بەدخۆراکی و برسێتی لە کەرتی غەززە گەیشتۆتە 101 کەس کە لەنێویاندا 80 منداڵن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان