محەممەد شیاع سودانی بەپێویستی دەزانێت هەرێمی کوردستان پابەندییە داراییەکانی خۆی جێبەجێکات، تاوەکو وەزارەتی دارایی فیدراڵی بتوانێت بەردەوام بێت لە ناردنی مووچەی مووچەخۆران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەکەی، سودانی لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا، ئاماژەی بە جێبەجێکردنی بڕیارى کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنەکە کردووە، سەبارەت بە چارەسەرکردنی دۆسێ دارایی و کارگێڕییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.
سەرۆک وەزیرانی عیراق، ئاماژەی بەوەکردووە، بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرفەت بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەدات، بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی.