فۆڕمى ئەلیکترۆنیى 36 ملیۆن هاووڵاتى تەواو بووە

10:04 - 2025-08-02
عیراق
44 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بازرگانیى عیراق رایدەگەیەنێت، زانیاریی 36 ملیۆن هاووڵاتى لە چوارچێوەى فۆڕمى ئەلیکترۆنى خۆراکدا تۆمارکراوە و لە ئایندەیەکى نزیکدا وادەى سڕینەوە و زیادکردنى ئەندامانى خێزان دەستپێدەکاتەوە.

محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بازرگانیى عیراق رایگەیاند، نوێکردنەوەکە سەرجەم پارێزگاکان بە هەرێمى کوردستانیشەوە دەگرێتەوە، کە تێیدا %78ى هاووڵاتیان زانیارییەکانیان تۆمارکردووە. 
ئاماژەی بەوەشکرد، دواى وردبینیی زانیارییەکان، رێکارە راگیراوەکانى وەک زیادکردن و سڕینەوەى ئەندامان کارا دەکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان