یەکێتیی نووسەرانی جینۆساید: دەستگیرکردنی عەجاج دەرگای نهێنییەکان دەکاتەوە

10:46 - 2025-08-02
کوردستان
50 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان رایدەگەیەنێت، دەستگیرکردنی عەجاج ئەحمەد، یەکێک لە تۆمەتبارانی ئەنفال، هەنگاوێکی گرنگە و دەتوانێت زۆر نهێنیی شاراوە ئاشکرا بکات.

یەکێتییەکە داوا دەکات پرۆسەی دانپێدانانەکەی بە ئامادەبوونی شارەزایان بێت و بکرێتە سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی تاوانبارانی دیکە. 

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، رۆژی هەینی عەجاجی لە سەڵاحەدین دەستگیرکرد، کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە گرتووخانەی نوگرە سەلمان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان