داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین، لە رۆژانی دووی ئاب بۆ هەشتی ئابی 2025، بڕی نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 680 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491هەزار و 680دینار بووە، بە جۆرێك كە سەدا 63 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا 37 ی بەشێوەی چەك و مقاسەش سفر بووە.